هه‌وڵێك بۆ په‌لاماردانى كاروانى پاڵپشتى لۆجستى له‌بابل پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 19-08-2021, 12:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هه‌وڵێك بۆ په‌لاماردانى كاروانى پاڵپشتى لۆجستى له‌پارێزگاى بابل له‌لایه‌ن هێزێكى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى پووچه‌ڵكرایه‌وه‌.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان به‌دواداچوونى مه‌یدانى وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌كاتى كیۆماڵكردنى مه‌یدانى له‌پارێزگاى بابل،هه‌وڵێك بۆ په‌لاماردانى كاروانى پاڵپشتى لۆجستى به‌بۆمبێكى چێندراو له‌سه‌ر ڕێگاى خێراى نزیك پردى سفر پووچه‌ڵكرده‌وه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ به‌بێ هیچ زیانێك پووچه‌ڵكرایه‌وه‌".