به‌غدا-اه‌ع
ڕێوڕه‌سمه‌كانى زیاره‌تى ده‌ى مانگى موحڕهمى پیرۆز له‌شارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌رده‌وامیان هه‌یه،له‌گه‌ڵ هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى زیاره‌تكار ڕێوڕه‌سمى ڕاكردنى توێریح به‌به‌شدارى ملیۆنه‌ها زیاره‌تكار به‌ئاڕاسته‌ى گڵكۆى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت به‌وتنه‌وه‌ى دروشمى دڵسۆزى بۆ ئیمامى حسێن ده‌ستیپێكرد،ئه‌م دروشمه سۆزدارى حسێنى به‌رجه‌سته ده‌كات.
ڕێوڕه‌سمى ڕاكردنى توێریج له‌ئه‌مساڵدا ڕێكخستنێكى تایبه‌تى بۆ كرا بۆ دووركه‌وتنه‌وه لهبهریهكهوتن وڕێگریكردن له‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا وهه‌روه‌ها ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕێوڕه‌سمى ڕاكردنى توێریجى دۆكیۆمێنت كرد وبه‌دواداچوونى هه‌وادارانى ئیمامى حسێن كرد لهبهجێگهیاندنى هه‌موو نه‌رێته تایبه‌ته‌كانى زیاره‌ت له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون ته‌واو بهڕاسپاردهكانى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ومهرجهكانى خۆپاراستن.