وه‌زیرى دارایی پێشینه‌كانى كاغه‌زى سپى دیارى ده‌كات

ئابوری
  • 18-08-2021, 14:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێشینه‌كانى كاغه‌زى سپى دیاریكرد،وئاماژه‌یشیدا به‌گرنگى به‌رزكردنه‌وه‌ى هێماى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ژده‌هه‌مین دانیشتنى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كردووه‌ بۆ مه‌وداى مامناوه‌ند 2022-2024 به‌ئاماده‌بوونى هه‌ر یه‌كه‌ له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى چاودێرى گوژمه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى فیدڕاڵى بریكارى وه‌زاره‌ت وڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران وڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایی وژماره‌یه‌ك به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ووه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".
    وتیشى"عه‌لاوى هه‌مواركردنه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌كان بۆ لایه‌نى نه‌وتى ونانه‌وتى تاوتوێكردووه‌،وبه‌دواداچوونى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌ركى وه‌زاره‌تى كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى هێماى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان وفراوانتركردنى به‌رامبه‌ر داهاتى نه‌وتى كه‌كار ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆشایی له‌پرۆژه‌ بوودجه‌كانى داهاتوو ومانه‌وه‌ له‌ئاستى سه‌لامه‌تى خه‌رجییه‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"له‌دانیشتنه‌كه‌ گفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى ڕاپۆرتى ئابوورى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ئابوورى وه‌زاره‌ت له‌باره‌ى بنه‌ماى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ بۆ ساڵانى ٢٠٢٢-٢٠٢٤ كه‌باس له‌دیدگاى چاكسازى ده‌كات له‌ڕێگاى په‌یڕه‌وكردنى فاكته‌رى پاڵپشتیكه‌ر بۆ چالاككردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئابوورى".
    وه‌زیرى دارایی جه‌ختیكرده‌وه‌"له‌پێشینه‌ى كاغه‌زى سپى چاكسازییكردنى سیسته‌مى كارگێڕى داراییه‌".