به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی پلاندانان،ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەڵاوسان لە مانگی تەموزى ڕابردوودا به‌رێژه‌ى (0.6٪)بەرزبۆته‌وە، بە بەراورد به مانگی حوزەیراندا كه‌ڕێژه‌ى هەڵاوسانه‌كه‌ى (0.7%)بووه.
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان لە راگەیەندراوێکدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند:"بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ماوەی تەمووزدا بە ڕێژەی (0.6٪) دەگەڕێتەوە بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی بەشی نیشتەجێبوون به‌رێژه‌ى لەسەدا 1.5 به‌هۆى کاریگەری نرخی زۆری پێداویستیەکانی ئاو و کارەبا ، لەئەنجامی زیادکردنی کرێ بۆ بەشداری مۆلیدە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق".
وتیشى بەشی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان لە مانگی تەمووزى ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ى (0.7%) زیادی کردووە "بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی گه‌شته‌كانى گەشتیارانەوە،كه‌چى بەشی گواستنەوە بەرزبوونەوەیەکی به‌رێژه‌ى(0.6٪) تۆمارکردووە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی بلیتى فرۆكه‌وانى ".
وتیشی:"کاتێک تیمە مەیدانییەکانی ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار چاودێری جوڵانەوەی نرخەکانیان کرد بۆ زیاتر لە 333 شمەک و خزمەتگوزاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان بۆ مانگی تەمووزى ڕابردوو بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەیان بە بەراورد بە مانگی تەمووزی 2020 تۆمار کرد کە به‌رێژه‌ى 7.4٪ بووه".