به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نى سعودى له‌باره‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى هاوبه‌ش گه‌یشتۆته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو،ئاشكرایشى كرد لایه‌نى سعودیه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانوستانه‌كان له‌باره‌ى هێڵه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نى سعودیه له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر وێستگه‌ى یوسفیه وئه‌گه‌رى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵێكى تر له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى سه‌ماوه قۆناغێكى زۆر گه‌وره‌ى بڕیوه".
وتیشى"دانوستانه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنى نرخى پێناسینى وكهمكردنهوهیهتى،چونكه نرخى پێناسینى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌نى سعودیه به‌رزه"،وتیشى"كۆبوونه‌وه‌ى خولاوى به‌رده‌وام له‌ڕێگاى ئینته‌رنێته‌وه ده‌كرێت،وڕه‌نگه له‌ماوه‌ى داهاتوودا شاندێكى سعودیه سه‌ردانى به‌غدا بكات".
له‌لایه‌كى تره‌وه مو‌سا ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى كاره‌با ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى(دابه‌شكردن وگواستنه‌وه وبه‌رهه‌مهێنان)پێكهێناوه وكارمهندانى خستۆته حاڵه‌تى ئاماده‌باشى بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ زیاره‌تكارانى عاشوورا وئه‌و ڕێگایانه‌ى زیاره‌تكارانى په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن له‌ڕێگاى دابینكردنى ڕووناكى وكهرهستهى دیكه،له‌پاڵ دانانى تیمى چاككردنه‌وه‌ى بۆ هه‌ر نهخوازراوێك،له‌پاڵ دابینكردنى عه‌مبارێكى ستراتیژى گازئۆیڵ بۆ موه‌لیده پاڵپشتیكهرهكان".
وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌شه‌شى ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند جۆڵهیهك هه‌یه له‌ئێستادا بۆ ته‌واوكردنى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با له‌گه‌ڵ شانشینى سعودیه.