ئۆپەراسیۆنێكى ئه‌منى له‌چیاى عجێل ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 18-08-2021, 10:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ده‌ستپێكردنى ئۆپەراسیۆنێکى ئه‌منى له‌چیاى عجێل ڕاگه‌یاند. 
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبه‌شیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین به‌رپاكرد".
    وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌به‌شدارى هێزه‌كانى سوپا وسوات وپۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌پشتیوانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان وقه‌ڵغانه‌كان له‌حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك وڕۆژهه‌ڵاتى دیجله‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕێگاى لیواى 88ى حه‌شدى شه‌عبى وفه‌وجى ئه‌ركه‌ تایبه‌ته‌كان،وفه‌وجى سێى لیواى 56 حه‌شدى شه‌عبى وهه‌واڵگیرى حه‌شدى شه‌عبى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پزیشكى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌ندازیارى له‌ده‌سته‌ى حه‌شد".
    ڕایشیگه‌یاند"ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی چیای عجێل و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.