به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست کە ژمارەیەک تاوەرەی گواستنەوەی کارەبایان لە پارێزگای دیالە کردووەتە ئامانج، راگەیاند.
شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کەسانی داواکراو، ھەروەھا ئەو کەسانەیشی کە یاریی بە ئاسایشی وڵاتەوە دەکەن".
وتیشى"دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند مانگى رابردوو چه‌ندین هێرشى تیرۆرستى له‌لایه‌ن تاقمى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى دیاله ڕوویدا وتیایدا تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌بایان كرده ئامانج به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشێوى له‌شه‌قامى عێراقى ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستیان لە قەزای عوزێم باکووری پارێزگای دیالە دەستگیرکردووە."
هه‌ر بەپێی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوە داناوە کە سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشن و ژمارەیەک تاوەرەی گواستنەوەی کارەبایان لە پارێزگای دیالە تەقاندووەتەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، گیراونەتەبەر.