به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى بۆ په‌لاماردانى گردبوونه‌وه‌كانى هاوڵاتیان له‌به‌ره‌ى كه‌رخى به‌غداى پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى فه‌وجى سێى لیواى(22)ى پیاده توانیان كرده‌وه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى تیرۆرستێك پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه كه‌نیازى هه‌بووه زیانى به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت،بۆیه هێزێك له‌هه‌واڵگیرى به‌دواداچوونى كه‌سێكى ده‌مامه‌كدارى كرد كه‌ماتۆرسكیلێكى لێ ده‌خووڕى وهه‌ڵسوكه‌وتى ترس وگومانى دروست كرد له‌ناوچه‌ى وه‌شاش له‌به‌غدا".
ڕایشیگه‌یاند"گومانلێكراوه‌كه ڕاونرا بۆیه ناچار بوو هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ى پێ‌بوو فڕى بدات(سێ نارنجۆكى ده‌ستى وچه‌كێكى غه‌داره)وبه‌ره‌و بێستانه‌كانى شتێت هه‌ڵهات له‌چوارچێوه‌ى ناوچه‌كه له‌كه‌رتى كه‌رخ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى تاوانباره‌كه به‌رده‌وامه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌موو كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌بێ هیچ ڕووداوێك له‌ناوبران".