به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕوونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ى قۆرخكردنى پێویستى ڕاگیراوان یان سزادراوان وكه‌سوكاریان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌پاڵێوراوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبه‌كارهێنانیان به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌نجومه‌نى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك دۆسییه هه‌ن،له‌نێویشیاندا دادگا،گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته دۆسییه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست نییه،وناشرینكردنى بیرۆكه‌ى دادپه‌روه‌ری،وڕاگیراو وسزادراوان وخودى پاڵێوراوه‌كانه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوایشى له‌پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد"پێداویستى هاوڵاتیان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قۆرخ نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى بانگه‌وازى نادروست"،روونیشیكرده‌وه"دادگا كاتێك بڕیارى ئازادكردنى كه‌سێك ده‌دات،ئه‌وه ته‌نها یاسا جێبه‌جێ ده‌كات،نه‌ك ده‌رئه‌نجامى نێوه‌ندگیرى كه‌سێك،چونكه تاوانبار ئازاد ناكرێت ئه‌گه‌ر ده‌یان پاڵێوراو نێوه‌ندگیرى بۆ بكه‌ن،هه‌روه‌ها بێ تاوانیش سزا نادرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى پابه‌ندبوونى پاڵێوراوه‌كان به‌یاسا،بۆ ئه‌وه‌ى دادگا ناچار نه‌بێت به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان بۆ پاراستنى هێماى سه‌ربه‌خۆبوونى،وڕێوشوێنه‌كانیش دژى خودى پاڵێوراوه‌كان ده‌بێت كه‌بانگه‌وازى ئه‌وه ده‌كه‌ن كاریگه‌رى له‌سه‌ر دادگا دروست ده‌كه‌ن".