به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند 8778 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 10477 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8778 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 10477 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 75 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 123044 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.