یاسای سزادانی نوێی عێراق

سیاسی
  • 17-08-2021, 18:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ یاساى سزادانى نوێى یه‌كه‌م یاسایه‌ له‌ ماوه‌ى  50 ساڵدا.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆك كۆمارله‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تازه‌ی یاسای سزادانی عێراقی یٔاراسته‌ی یٔه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ لایه‌ن یٔه‌نجو‌مه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌ یٔاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و یٔه‌نجو‌مه‌نی باڵای دادوەری به‌ یٔامانجی هێنانه‌كایەوە‌ی یٔه‌و یاساییانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م كۆك و ته‌بان، به‌مه‌ش پڕۆژه‌ یاساكه‌ جێی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 ده‌گرێته‌وه‌، پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌‌‌ به‌ شێوه‌یه‌ك گه‌ڵاله‌كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یاسا کارپێکراوەکانی یٔێستا و ده‌ستووری عێراقدا كۆك و ته‌با بێت و پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت و بتوانێت یٔاشتی و یٔاسایش و هاریكاری و سه‌قامگیری بۆ وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات.
    له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می یٔه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مان و نه‌قیبی پارێزه‌ران و سه‌رۆكی یه‌كیتی یاساناسانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زا و فه‌قیهه‌ یاساییه‌كان و یٔه‌كادیمی و مامۆستایانی یاسایی زانكۆكانی عێراق به‌شدارییان كرد. 
    سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح  له‌و کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند كه‌ پڕۆژه‌یاسا‌ تازه‌كه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌راپاگیره‌ دوای تێپه‌ڕبوونی‌ 50 ساڵ به‌سه‌ر یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 و هه‌مواركردنه‌وه‌كانیدا كه‌ كاتی خۆی له‌ لایه‌ن یٔه‌نجو‌مه‌نی باڵای شۆڕشی رژێمی پێشوو و ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی كاتییه‌وه‌ هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌‌، سه‌رۆك به‌رهه‌م یٔاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن یٔه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌ گه‌ڵاله‌كراوه‌ و راوێژیش به‌ یٔه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كراوه‌ و ده‌سته‌ی راوژكارانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشكدارییان تێدا كردووه‌، هه‌روه‌ها سوود له‌ یٔه‌زموون و لێوه‌شاوه‌یی پسپۆرانی تایبه‌تمه‌ندی عێراق و فه‌رمانگه‌ فقهییه جۆراوجۆره‌كان وه‌رگیراوه‌، به‌و یٔامانجه‌ی داڕشته‌یه‌كی یاسای لێ به‌رهه‌م بێت كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی یٔێستای عێراق كۆك و ته‌با و گونجاو بێت.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م یٔه‌و‌ه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای یٔه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌ورانه‌ی له‌ ساڵانی پێشوو له‌ وڵاتدا روویانداوه‌، كه‌چی سیسته‌می یاسای و یاسای سزادانی عێراقی هیچ گۆڕانكارییه‌كی یٔه‌وتوویان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ تاوه‌كو بتوانن هاوشانی په‌ره‌سه‌ندنه‌ تازه‌كانی كۆمه‌ڵگە و كۆسیسته‌می سیاسی وڵات رێبكه‌ن، هاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ دیارترین خه‌سڵه‌ته‌كانی پڕۆژه‌ یاسا گه‌ڵاڵه‌كراوه‌كه‌ له‌خۆگرتنی چه‌ند ده‌قێكی سزادانی تووند بۆ به‌ره‌‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و رێگریكردن له‌ قورتاربوون و ده‌ربازه‌بوون له‌ سزاكان و ناچاركردنی گه‌نده‌ڵكاران به‌ گێڕانه‌وه‌ی یٔه‌و سامان و پارانه‌ی به‌تاڵانیان بردووه‌، هه‌روه‌ها توندكردنی سزاكان سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ یٔابووری نیشتمانی یٔه‌نجام ده‌درێن، یٔه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ گرنگییه‌كی زۆر ده‌دات به‌ پاراستنی خێزان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یٔه‌و كار و كرده‌وه‌ و ره‌فتارانه‌ی دژ به‌ خێزان یٔه‌نجام ده‌درێن. 
    هه‌ر له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م یٔه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ پڕۆژه‌یاسا تازه‌كه‌ ره‌چاوی سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی یٔه‌و رێككه‌وتننامه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كردووه‌ كه‌ عێراق په‌سه‌ندی كردوون و بوونه‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ یاسای نیشتمانی وڵاته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها پرس و راوێژیش به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌، پڕۆژه‌ یاساكه‌ لێكه‌وتی یٔیجابی زۆری ده‌بێت و عێراق ده‌كاته‌ هاوشانی یٔه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ تاوان و سزا و یٔازادییه‌ كه‌سییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یٔه‌و سه‌رپێچییانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگەدا رووده‌ده‌ن. 
    له‌ كۆتایی دا سه‌رۆك به‌رهه‌م یٔاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پڕۆژه‌یاسا تازه‌كه‌ رووداو و په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگ و ده‌ستپێكێكی به‌رهه‌مداره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ جۆراوجۆره‌كانی رابردوو، سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌ عێراق هاوشانی كۆسیسته‌مه‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رده‌م رێبكات و خۆی له‌گه‌ڵ چه‌مك و زاراوه‌كانی یٔه‌و كۆسیسته‌مه‌دا بگونجێنێت.