كازمى سه‌ردانى گوندى كۆجۆى كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌:خوێنى عێراقى هه‌رگه‌یز بێ نرخ نیه‌

سیاسی
  • 16-08-2021, 17:53
  • +A -A

    نەینەوا_اەع

    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی  ،ئەمڕۆ  دووشەممە سەردانی گوند کۆجۆی یەزیدیانی سەر بە قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تراژیدیای ئێزدییەکان دەریخست کە نابێت چەتەکانی تیرۆریستی داعش کۆنترۆڵی گوندەکە بکەن.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) گەیشتووە، رایگەیاند:"پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیران گەیشتە قەزای شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا".


    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"سەرۆک وەزیران سەردانی گوندی کۆجۆی نزیک قەزای شەنگالی کرد، کە پێشتر شایەتی قێزەونترین تاوانی تیرۆریستی دژی خەڵکی ئێزدیمانی کردووە، لە گۆڕستانی شەهیدانی ئێزدی سورەتی ئەلفاتیحەی خوێندەوە، بۆ رێزگرن لە شەهیدانی ئێزیدی".
    کازمی"، لە وتاریدا بۆ کۆمەڵێک لە گوندنشینان وتی:"ئەمڕۆ ئێمە لەناو ئێوەداین بۆ ئەوەی تاوانەکانی داعش و ئەو ئازارەی کە دروستی کردووە بەبیر بهێنین، بەڵام ئەم ئازارانە ئێمە لە بەرامبەر تیرۆردا بەهێزمان دەکات، هەروەها پەیوەندی خوێنی هەموو عێراقییەکان بەهێز دەکات".
    وتیشی:"نابێت تراژیدیای ئێزدییەکان دووبارە بکرێتەوە، کە دەوڵەت بەرگری لە منداڵەکانی بکات، تایبەتمەندی ئێزدییەکان وەک هاوڵاتیانی عێراق و هەرگیز خوێنی عێراق هەرزان نابێت"
     سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە پارێزگای نەینەوا بەسەرۆکایەتی شاندێکی وەزاری کە ئەندامانی کابینەکەی لەخۆ گرتبوو".