به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،رایگه‌یاند 8830 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 9246 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8830 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 9246 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 68 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 108020 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.