سه‌رۆك كۆمار و بلاسخارت جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ گرنگى پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو

سیاسی
  • 15-08-2021, 13:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و جێنین ھێنیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ گرنگى پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو له‌ عێراق.
    نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆکایەتی کۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین ھێنیس بلاستخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پێویستی خستنەگەری هەوڵەکان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان".
    لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە" لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتو لە تشرینی یەکەم لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاکاندا، تاوەکو ئەنجامەکەی جێگای متمانە خەڵکی عێراق بێت".
    ھاوکات دوپاتکرایەوە" لە ھێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دور لە فشار و ساختەکاری و فرتۆفێڵ، بۆ ئەو مەبەستەش رۆڵی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەگرنگ زانرا".