بهغدا-اهع
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن کەریم کەعبی، ئهمڕۆ یەکشەممە جهختیکردەوە لەسەر پێویستیی ئامادەکردنی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم یاساکانی پێشوو هاوشانی گواستنەوەی دێموکراسی و بارودۆخی ئێستای وڵات.
نوسینگهى راگهیاندنى جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" كهعبى سەرپەرشتی سیمینارێکی دیالۆگی کرد کە لەلایەن ئەنستیتیوتی گەشەپێدانی پەرلەمانەوە بەهاوکاری بەشی یاسادانانی پەرلەمان بە ناونیشانی (کاریگەریی هەماهەنگی دەسەڵاتەکان لەکوالێتی یاسادانان".
کەعبی رونیكردهوه"گرنگە پێداچوونەوەیەکی هەمەلایەنە بۆ هەموو ئەو یاسایانە بکرێت کە لە ڕابردوودا و بە هاوتەریب لەگەڵ گواستنەوەی دیموکراسی و دۆخی ئێستای وڵات دانرابوون" و داوای كرد "تیشک خستنە سەر ئەو ئاستەنگانەی کە پێش یاسادانانی عێراق هەیە بۆ زاڵبوون بەسەریاندا ".
کەعبی داوایکرد کە "توانا پێویستەکان بۆ پشتگیریکردنی هەموو دامەزراوەکان دابین بکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردەی وەرگرت کە گرنگترینیان پێکهێنانی لیژنەی کاری هاوبەش و هەمیشەیی دامەزراوە فەرمییە پەیوەندیدارەکانە کە ڕاپۆرتیان دەداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بە شێوەی خولی".