بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ شهممه، رایگهیاند سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق پەیامی هاوسۆزى مرۆییه.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە کاردیناڵ مار لویس رافائێل یەکەم ساکۆ، پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان و ژمارەیەک لە قەشەی کەنیسەکانی کلدانی لە عێراق و جیھان".
سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە" کە مەسیحییەکانی عێراق و مەسیحییەکانی رۆژھەڵات پێکهاتەیەکی گرنگ و رەسەنن لە ناوچەکەدا، و شانبەشانی براکانیان لە ھەموو پێکھاتەکانی دیکە رووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان بوونەتەوە، ھاوکات دووپاتیکردەوە کە رۆڵی مەسیحییەکان مێژوویی و کاریگەر و گرنگ و رەگی قووڵی ھەیە و توانیویانە بەشداربن لە بونیادنانی کۆمەڵگەکانمان، لەھەمان کاتدا نەریت و بەهای رەسەنی بەرھەم ھێناوە، بۆیە بە بێ مەسیحییەکان ناتوانین وێنەی رۆژھەڵات بکەین".
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە سەردانە مێژووییەکەی پاپا فرانسیس کرد بۆ عێراق، کە گوزارشت و پەیامی هاوهەڵوێستی مرۆڤایەتی قووڵی ھەبوو بۆ عێراق، کە بۆ چەندین دەیە بەدەست توندوتیژی و ململانێ کەڵەکەبووەکان ناڵاندوویەتی و ئێستاش چاوی لەوەیە بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئارامی و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پێکهاتە هەمەجۆرەکانی ھەنگاو بنێت.
لەلای خۆشییەوە کاردیناڵ مار لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی لە مەسیحییەکانی وڵات، ھەروەھا ھەوڵەکانی سەرۆک بەرھەمی لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشە و گرفتانەی کە رووبەڕووی مەسیحییەکان بووەتەوە و رۆڵی گرنگی لەچەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بەرزنرخاند.