بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئهمڕۆ شەممە ،داوای لە کۆچبەرانی مەسیحی و ئهو پێكهاتهكانى دیكهى عێراق کرد بگەڕێنەوە وڵات.
نووسینگەی راگهیاندنى سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:"مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران، پێشوازى كرد له شاندی قەشەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی بە سەرۆکایەتی پاتریارک مار لویس رافائێل ئهوهل ساکۆ، کە ژمارەیەک قەشەی پارێزگاکانی جۆراوجۆری عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا و ئەمریکای تێدایە".
لە درێژەی کۆبونەوەکەدا، كازمى جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی کاری پیاوانی ئاینی و سەرکردە کۆمەڵایەتیەکان لە پاراستنی فرەیی کۆمەڵگای عێراق، کە سامان و توخمێکی دەوڵەمەندکردنە، وە یەکێکە لە سیماکانی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا"
وتیشی:"بوونی مەسیحی لە عێراق یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ئەم فرەییە قوڵە، کە ئەمڕۆ بەشداری دەکات لە پاراستنی سیستمی دیموکراسی و چارەسەری بۆ جیاوازی سیاسی دەستەبەر دەکات، بەها هاوڵاتیبوونی ڕاستەقینەی عێراقی پاراستنی دڵسۆزە بۆ هەموو کۆمەڵگا و نەتەوەکان، لەژێر چادری ناسنامەی عێراقی گشتگیر"؟
سەرۆک وەزیران سهردانه مێژووهكهى پاپاى وهبیرهێنایهوه وتیشى " سەردانە مێژووییەکەی پاپا بۆ عێراق و چۆنیەتی یازدانی ئەرێنی گرنگ بۆ پاڵپشتیکردنی فرەیی عێراقی بەتایبەتی شوبهەی مەسیحیەکانی عێراقه " .
داوای لە کۆچبەرانی مەسیحی و پێكهاته عێراقییەکانی تر کرد کە " بگەڕێنەوە بۆ عێراق ، كه وڵاتی هەمووانه " ، جەخت دەکاتەوە کە " پاڵپشتییەکی تەواو بۆ ئاسانکاریی ئەم گەڕانەوە و سەقامگیرییە دەکرێت . "
لاى خۆشییەوە ، پاتریارک ساکۆ جەختی کردەوە لەسەر " پشتیوانییەکی زۆری حکومەت بۆ مامەڵەکردنی ژیرانە و بێدەنگانە لەگەڵ قەیران و تەحەداکان و دابینکردنی چارەسەری گونجاو و عەقڵانی بۆیان " ، سوپاسی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بەرەو پێشەوە چوون لەگەڵ جێبەجێکردنی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو تەحەدیاتانەی کە ڕووبەڕووی گەلی عێراقمان بۆتەوە" .