بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنى ئەمنی،ئهمڕۆ شەممە رایگهیاند، لە ناوچەکانی باکوری بەغدا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان دەستی پێکردووە.
له راگهیهندراوێكى شانهكه کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"بەپێی زانیاری ورد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە کاتژمێر 600ی بەیانییەوە بە پاڵپشتی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دهستى کردووە، بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان لە ناوچەکانی باکوری بەغدا، کە یەکەکانی هێزی تایبەت و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی و چەند خزمەتگوزارییەکی تری ئەمنی تێدا بەشدار بوون".
وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی بەدواداچوونی ئەندامانی چەتەکانی تیرۆریستی داعشە لەو ناوچانە".