كۆمسیۆن:زیاتر له‌دوو ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى نوێى ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى ده‌نگده‌ران بكرێت

ناوخۆ
  • 13-08-2021, 19:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چاپكردنى كارتى بایۆمه‌ترى تایبه‌ت به‌ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌كان ڕاگه‌یاند،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ دوو ملیۆن و500هه‌زار كارتى نوێى ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى ده‌نگده‌ران بكرێت.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆمسیۆن هه‌ستاوه‌ به‌چاپكردنى كارتى بایۆمه‌ترى تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ى داتاكانیان نوێكردۆته‌وه‌ له‌به‌روارى(2 كانونى دووه‌م تاوه‌كو 15 نیسان)،له‌نێویشیاندا ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌كان،كه‌سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆماركردنیان كردووه‌ وداتاكانیان تۆماركراوه‌".
    غه‌لاى وتیشى"كارته‌كان له‌كۆمپانیاى ئه‌ندراى ئیسپانى چاپكراوه‌ وكۆمسیۆنیش نزیكه‌ى دوو ملیۆن و500 هه‌زار كارتى بایۆمه‌ترى وه‌رگرتووه‌ وبه‌سه‌ر نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان وبنكه‌كانى تۆماركردن سه‌ر به‌م نوسینگانه‌ له‌دواى وردبینیكردن وڕاستكردنه‌وه‌ ودڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى وكوالێتى هونه‌رى دابه‌شى كردووه‌".
    ئه‌وه‌یشى وت"ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌كانى(2001، و2002، و2003) وهه‌موو ئه‌وانه‌ى داتاكانى نوێكردۆته‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى قۆناغى نوێكردنه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى تۆماركردن بكه‌ن وكارتى بایۆمه‌تریان وه‌ربگرن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021".