به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند چوار تیرۆرست له‌چوار پارێزگا ده‌ستگیركراون.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،پێكهاته‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وامه له‌ئۆپراسیۆنه جۆرییه‌كان دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،كه‌ڕۆژانه له‌لایه‌ن قاره‌مانانمان جێبه‌جێده‌كرێت".
وتیشى"قاره‌مانه‌كانمان ئه‌ركى یه‌كه‌میان له‌هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك ونه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى سه‌ر گروپى تیرۆرستى داعش".
ڕایشیگه‌یاند"شاسوارانى ده‌زگاكه ئه‌ركى دووه‌میان له‌هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین وئه‌نبار ئه‌نجامدا وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وامه له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه ته‌كتیكى وههواڵگیرییهكانى كهشانهكانى تیرۆرستانى داعش لاواز ده‌كات".