سه‌رۆك كۆمار شاندێكى گه‌وره‌ به‌رپرسانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ڕه‌وانه‌ى كه‌ربه‌لا كرد بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن له‌خانه‌واده‌ى خه‌فاجی

ناوخۆ
  • 13-08-2021, 18:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى ئاڕاسته‌ى كه‌ربه‌لا كرد بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن له‌خانه‌واده‌ى عه‌بیر خه‌فاجى به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانى كه‌ربه‌لا.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى به‌ره‌و كه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌ڕێكه‌وت،بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن له‌خانه‌واده‌ى شه‌هید عه‌بیر خه‌فاجى"،ئاماژه‌یشیدا"شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌عه‌لى شوكرى ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمار وموهه‌نه‌د به‌یاتى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى".