به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند تیمه‌كانى ده‌ستیكردووه بهكوتانى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت،ئاماژه‌یشیدا ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین به‌رز نه‌بێته‌وه ئه‌وه پلانی تریان هەیە ئەویش سەردانیکردنی ماڵانە بۆ پێدانی ڤاکسین بە خەڵک".
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كاروانێكى نوێى ڤاكسینى كۆرۆنا به‌ده‌ستى گه‌یشتووه،و500هه‌زار ژه‌مه ڤایزه‌ریش وه‌رده‌گرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى ڕابردووى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبرى له‌سه‌ر پلانێك له‌باره‌ى ڤاكسینه‌كان".
وتیشى"پلانه‌كه بریتییه له‌زیادكردنى كوتانى هاوڵاتیان له‌ڕێگاى تیمه‌كانى كوتانى ڤاكسین له‌بنكه ته‌ندروستى وتیمهكانى كوتان له‌نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تى تیمى ڤاكسینى بۆ وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت پێكهێناوه"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م تیمانه ده‌ستیان بهكوتانى ڤاكسین كردووه ودوێنێ زیاتر له170 كه‌سیان كوتاوه،وسه‌ردانى ده‌زگاى شه‌هیدانى كردووه به‌مه‌به‌ستى كوتانى فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگاكه".
ڕایشیگه‌یاند"تیمه گه‌ڕۆكه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌دڕ به‌ڕێكه‌وتن ولهیهكهم ڕۆژى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان زیاتر له400 كه‌سیان كوتاوه،ولهرۆژهكهى تر به‌شێكى دیكه‌ى هاوڵاتیانى كوتاوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ستراتیژییه‌ت وه‌زاره‌ت بریتییه له‌هه‌ڵبژاردنى شوێنى گشتى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى تیمه‌كانى كوتان لهحاڵهتێك ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ى كوتان به‌رز نه‌بێته‌وه".
عه‌بدولئه‌میر وتیشى"ستراتیژییه‌تێكى تر هه‌یه ئه‌و ئاڕاسته‌كردنى تیمه‌كانى كوتانى ڤاكسینه بۆ ماڵه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م هه‌نگاوه پێویستى به‌هاریكارى وه‌زاره‌ت وپارێزگارهكان وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه،وداوای پشتیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان كرد كهبهكردارى ده‌نگى له‌سه‌ردا وپلانهكهیش بۆ فهرمانگهكانى ته‌ندروستى گشتاندنى بۆ كرا".