به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینی،رایگه‌یاند 9967 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 9890 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9967 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 9890 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 75 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 103489 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.