بهغدا-اهع
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی و کەمئاوی بڕی چوار ملیار دینار تەرخاندەکرێت و وەک هەنگاوی یەکەمیش دو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ئاماژەی بەوەشکردوە، چوار ملیار دینار بۆ روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخانکراوە، لەقۆناغی یەکەمیشدا دو ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت.
ئەوەش هاتوە، هەروەها "ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربونەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنوری پارێزگای هەولێر خەرجدەکات".
لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەو دو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارەی تەرخانکراوە، یەک ملیار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین، 925 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر و 575 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک تەرخاندەکرێت.