به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی سەرۆکى وەزیران ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕاسپارده‌ى توندى ده‌ركرد بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئه‌منى فه‌رمانده ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان کرد لەبارەى بەئامانجگرتن و تەقاندنەوەى تاوەرەکانی کارەبا،وتیایدا به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با له‌لایه‌ن گروپه تێكده‌ر وتیرۆرستییه‌كان،وچاوخشاندنه‌وه به‌پلانى ئه‌منییه دانراوه‌كان بۆ پاراستنیان تاوتوێكرد".
كازمى جه‌ختیكرده‌وه له"پێویستى دانانى پلانى نوێ بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ییه ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان،وڕێگریكردن له‌به‌ئامانجگرتنیان،چونگه كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر كاته‌كانى پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان"،ڕاسپارده‌یشیدا"سه‌رجه‌م كه‌رته ئه‌منی وسه‌ربازى وهه‌واڵگیرییه‌كان له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كان،وپته‌وكردنى ژماره‌ى هێزه ڕاسپێردراوه‌كان بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى وزه،ودووباره بڵاوه‌پێكردنیان به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى پاراستنى زیاره‌تكارانى مانگى موحڕه‌مى حه‌رام وده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".
سه‌رۆك وه‌زیران"ڕاسپارده‌یشیدا به‌پێكهێنانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى به‌دواداچوونى پاراستنى تاوه‌ره‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"چاوخشاندنه‌وه‌ى بكرێت به‌ڕه‌وشى فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان كه‌شكست له‌ئه‌ركه‌كانیان ده‌هێنن".
كازمى به‌فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى وت:پاراستنى هاوڵاتیان وشكۆمه‌ندى وژێرخانه‌كان ئه‌ركى ئێوه‌یه،وهه‌ر شكستێك له‌م ئه‌ركه قبوڵكراو نییه،وبه‌توندى سه‌وداى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ئاماده‌باشى ته‌واو دایه بۆ زیادكردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان".
وتیشى"بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە بەڵام دەستی تێکدەر و تیرۆر نایەوێت وڵات سەقامگیر بێت، بەڵام ئێمە بەدوایاندا دەڕۆین و دەستیان دەبڕین."