به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،تیرۆر بەنیازه لە ڕێگەی لێدانی تاوەرەكانی كارەباوە كارتەكان تێكەڵ بكات،ئاماژه‌یشیدا هەوڵەكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و چاككردنەوەی ده‌ستبه‌جێى زیانەكان بەردەوامه.
كازمی لە تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه نووسیویەتی، "دەستی تیرۆر و ئەوانەی چاكەی عێراقیان ناوێت، بەنیازن لە ڕێگەی لێدانی تاوەرەكانی كارەباوە كارتەكان تێكەڵ بكەن پاش زیادبوونی زۆری بێ وێنه‌ى بەرهەمهێنانی وزە؛ ئەمەش بەڵگەی بێهوایی تیرۆرە به‌رامبه‌ر خواستى گه‌له‌كه‌مان".
وتیشى، "هەوڵەكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و چاككردنەوەی ده‌ستبه‌جێى زیانەكان بەردەوامە، وهێزە قارەمانەكانیش دەستی ئەوانە دەبڕن یاری بە تواناكانى گەل دەكەن".