بهغدا-اهع
ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە ،ئهمڕۆ پێنجشەممە،جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی ی بەردەوام بوون لەگەڵ هەموو ڕێوشوێنی هاریكارى لەگەڵ ئابووری لێک تێگەیشتن .
ئهنجومهنى ئهمیدارێتى لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:"ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عێراق، بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردنی ئەنجامی لیژنە لاوەکییەکانی دەرکەوتنی لەناو ئەنجومەنەکە و ئەنجامی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان لایەنە عێراقی و سعودییەکان، بەڕێوەبردوو".
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر "ئەو بایەخە گەورەیە ی حکومەتی عێراق دەیبەسێت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆماری عێراق و سعودیە لە هەموو بوارەکاندا، پێویستیی بەردەوامبوون لەگەڵ هەموو ڕێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی کە لە بوارهكانى لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی چوارچێوەی نێوان هەردوو وڵات و ئەو هەنگاوانەی کە جێبەجێ کراون و قۆناغەکانی داهاتووی کاراکردنی لێکتێگەیشتنە دووقۆڵییەکان".
لە راگەیانراوەکەدا هاتووە:"ئەندامانی ئەنجومەن لە کاتی سەردانە هاوبەشەکان و کۆبوونەوەی یووسی تی ڤی، باسیان لە هاوبەشی ڕاستەقینە لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، وەرزش، هاوکاری زانستی و پەروەردەیی کرد، هەروەها دۆسیهى گواستنەوە، بەندەری سنور، بەندەرەکان و هاوکاری بانکی و گومرگیان تاوتوێ کرد".
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنەکە پێداچوونەوەیان کرد بە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی بازرگانی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیهى پڕۆژە هاوبەشەکانی وەبەرهێنان و پێشکەشکردنی پێشنیارەکە لەلایەن لایەنی عێراقی و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لایەنە عێراقی و سعودییەکان".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکە، هاتووە" لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخەری نیشتیمانی ئەنجومەن و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی نەوت و پلاندانان و گواستنەوە و کشتوکاڵ و لاوان و وەرزش و پیشەسازی و کانزاکان و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری و هەروەها بریکاری وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ و پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی بەشی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی عێراق لە ریاز ئامادە بوون".