به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی لیتوانیا رایگه‌یاند، یاساكانی عێراق مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی گه‌شت و هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیانی عێراق فه‌راھه‌م كردوه، به‌ڵام كه‌وتنه داوی تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه كارێكی مه‌ترسیداره، حكومه‌تیش رێوشوێنی گرنگ و به‌په‌له‌ی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له گیتاناس نه‌وسێدا، سه‌رۆكی لیتوانیا پێگه‌یشت، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له هه‌ماهه‌نگی ھاوبه‌ش و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرا، به‌تایبه‌تی بابه‌تی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی كه له سنوری بیلاروسیا - لیتوانیا گیریان خواردوه، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌كرا به‌و رێوشێنانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجامیداوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی گیریان خواردوه له‌رێگه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
سه‌رۆك به‌رهه‌م رایگه‌یاند" یاساكانی عێراق مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی گه‌شت و هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیانی عێراق فه‌راھه‌م كردوه، به‌ڵام كه‌وتنه داوی تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه كارێكی مه‌ترسیداره، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه كه حكومه‌ت رێوشوێنی گرنگ و به‌په‌له‌ی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێیكردوه كه هاوڵاتیانی له‌و بابه‌ته تێوه‌گلاندوه".
سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكرده‌وه" له‌گرنگی پاراستنی ماف و مسۆگه‌ركردنی ژیان و ئاسایشی كۆچبه‌ران وه‌ك بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه، ھاوكات ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه جێی داخه هاوڵاتییه‌كی عێراقی له‌سه‌ر سنوری بیلاروسیا و لیتوانیا كوژراوه، بۆیه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وارشوه لایه‌نی لیتوانیمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه تاوه‌كو زانیاری و رونكردنه‌وه‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و روداوه دڵته‌زێنه.
عێراق پابه‌نده به‌رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" عێراق پابه‌نده به‌رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتان، دوپاتیشیكرده‌وه له پێویستی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و لیتوانیا".