بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران، ئهمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێى یەکخستی هەوڵەکانى نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداناندا كر د .
نووسینگەی راگهیاندنى سەرۆک وەزیران لە راگهیهندراوێكدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى ( اهع) كهوتووه ڕایگەیاند " مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و لە میانەی کۆبونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنەکانی وڵات و هەوڵی یەکخستنەوەی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوە ، دڵنیابوون له خزمهتكردنى هاوڵاتیان " .
هەروەها، وتی:"لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆسیەی هەڵبژاردن و گرنگی رهخساندنى کەش و ههواى پێویست کرا بۆ ئەنجامدانیان، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر دۆسیهى خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە سهرجهم ناوچەکانی عێراق و ڕێوشوێن بۆ بەهاوێشچوونی کاروباری هاوڵاتیان لە شارەکانی ئازادکراو".