بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئهمڕۆ پێنجشەممە گەیشتنی 500 هەزار ژهمه ڤاکسینی سینۆفارمى چینی ڕاگەیاند .
لە راگهیهندراوێكى وهزارهتى ناوبراو كه دهستى ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە چینەوە گەیشت کە ژەمێکی کوتانی هەڵگرتبوو (500 هەزار) ، سێیەم قۆناغى چین بۆ پاڵپشتی عێراق بۆ بهرهگاربونهوهى پەتای کۆرونا ".
وتیشی:"ئەو بارگە بە ئامادەبوونی جییان فانجینی بەرپرسی چینی و شاندی یاوەری و عەلی بالداوی بەڕێوەبەری گشتی کیمادیا و یاریدەدەرەکەی و پسپۆڕانی کیمادیا و تیمی زانیاری وەزارەت و کۆمەڵێک میدیا وەریان گرتووە".
ئاماژهى بهوهكرد"وەزارەتەکە هەوڵی دۆستانەی چین و هەموو ئەو وڵات و قەوارەیانەی بەرزنرخاند کە پشتگیری وەزارەتی تەندروستی و ستافەکەی دەکەن بۆ ئەوەی قەیرانی پانتای کۆرۆنا ببەزێنن".
بەلداوی وتیشى: "وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵ چین کردووە بۆ ناردنی 2 ملیۆن ژهمه ڤاكسین، کە کۆی گشتی 48 ملیۆن دەرمانی سینەڤارم و فایزەر و ڤاکسینی هاوپەیمانی کەڤییە".
ئاماژهى بهوهكرد:"ئەو سندوقانە بەسەر ئەو کەشتییە ساردکەرەوەدا دابەشکران کە تایبەتن بە گواستنەوەیان بۆ خاڵی دیاری یکراو بۆ کوتان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستان و ئاوارە و هێزە ئەمنییەکانەوە".