ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:له‌گه‌ڵ ئاسایش له‌ هه‌ماهه‌نگى ئه‌منیداین بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان

ئەمنی
  • 12-08-2021, 14:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى گه‌وره‌داین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شوێنى تیرۆرستان.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاریكارییه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شوێنى تیرۆرستان وبه‌ئامانجگرتنیان"،وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان خۆى ئه‌م ئه‌ركه‌ كاراده‌كات وپلانى بۆ داده‌نێت وجێبه‌جێى ده‌كات".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ خه‌فاجى ڕوونیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان هه‌ستاوه‌ به‌پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌میان دانانى بۆسه‌ وكۆكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌واڵگیرى وئه‌منى وبه‌ڕێكردنى مه‌فره‌زه‌ى ئه‌منى وچاودێرى ئاسمانى وته‌كنیكى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاوڵاتیان هاوكارن له‌پێشكه‌شكردنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى تاوه‌ره‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج".
    وتیشى"زانیارییه‌كانى ده‌ستگیركراوه‌كانى لاى ئێمه‌،سوودى لێده‌بیندرێت له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ركى ته‌كنیكى وهه‌واڵگیرى زۆر كارایه‌ له‌م بواره‌دا".
    خه‌فاجى ڕایشیگه‌یاند"هێزه‌كانمان شكستى به‌هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌دین ودیاله‌ وئه‌نبار وباكوورى به‌غدا وناوچه‌كانى دیكه‌ هێنا"،وتیشى"ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كارایى وتواناى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌م باره‌یه‌وه‌".