به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگه‌یاند 10243 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 9848 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 10243 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 9848 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 64 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 100200 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.