سەرۆک كۆمار جەختدەکاتەوە لە بەھێزکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان

سیاسی
  • 12-08-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ لە پێویستی بەھێزکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پاکوبێگەری و دادپەروەری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارلە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەشید عەزاوی، سکرتێری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراق".
    ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی ھاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەسەر بنەمای پاکوبێگەردی و دادپەروەری لەقۆناغە جیاجیاکانی بەڕێوەچونیدا، بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی دەنگدەران بەپرۆسەی هەڵبژاردنەکان".
    لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە" ھەروەھا دوپاتیشکرایەوە لەسەر ئەوەی گرنگە ھەڵبژاردنەکانی داھاتو رەنگدانەوەی خواستی ئازادانەی خەڵکی عێراق بێت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان".