ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان له‌باره‌ى سێ یاساى گرنگ ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 11-08-2021, 19:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند له‌باره‌ى سێ یاسا كه‌كار له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنى ده‌كرێت له‌و ماوه‌یه‌ى ماوه‌ له‌ته‌مه‌نى خولى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
    موسه‌وى له‌لێداونێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكردووه‌ بۆ تاوتوێكردنى سێ یاساى گرنگ له‌نێویشیاندا یاساى ته‌ندروستكاران ویاساى سه‌ندیكاى ته‌كنیكیكارانى پزیشكى وهه‌مواكردنه‌وه‌ى كارمه‌ندان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساى ته‌ندروستكاران هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌ وئاماده‌كراوه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م".
    وتیشى"یاساى سه‌ندیكاى ته‌كنیكیكارانى پزیشكى ته‌واوكراوه‌ وبه‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان جێگیر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ بكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ردوو یاساكه‌ فه‌راهه‌مكردنى سه‌ندیكاى ته‌ندروستكاران وته‌كنیكارانى پزیشكى له‌خۆده‌گرێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌م دوو چینه‌ گرنگه‌ وپاراستنى مافه‌كانیان".
    موسه‌وى ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ گفتوگۆى كرد له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى كارمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بكرێت وخشته‌كانیش ئاماده‌كراوه‌ كه‌ناونیشان وشاره‌زاییه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خۆگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مدا دابنرێت،وبڕیار وایه‌ له‌هه‌فته‌كانى داهاتوودا له‌چوارچێوه‌ى دانیشتنه‌كانى كه‌له‌ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ماوه‌ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت".
    ئاماژه‌یشیدا"یاساكانى ناوبراو بریاره‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ى په‌رله‌مان كه‌ماوه‌ په‌سه‌ند بكرێت ئه‌گه‌ر هات ودانیشتنه‌كان سازكرا".