كازمى پرۆژه‌ى ڕێگاى دۆره‌-یوسفیه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو پێداویستییه‌كانى

سیاسی
  • 11-08-2021, 15:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ى ڕێگاى هاتوچۆى خێراى دۆره‌-یوسفیه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى پرۆژه‌كان،ئاماژه‌یشیدا هه‌موو پێداویستییه‌كانى پرۆژه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ،پرۆژه‌ى هاتوچۆى خێراى دۆره‌-یوسفیه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ وبه‌هاریكارى كارمه‌ندانى ئه‌ندازیارى پرۆژه‌كه‌،وجومگه‌كانى كار وقۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى به‌سه‌ركرده‌وه‌".
    وتیشى"كازمى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ئه‌ندازیارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانییه‌كان وكارمه‌ندانى كۆمپانیاى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌،وسوپاسى كارمه‌ندانى هونه‌رى وئه‌ندازیارى وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانى پرۆژه‌كه‌ كرد".