به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئه‌ركى هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی پێكهێنراوى له‌هه‌ردوو كه‌رتى كه‌رخ وڕهسافه دیاریكرد،دووپاتیشیكرده‌وه له‌پێشینه‌ى ئه‌ركه‌كانى دیاریكردنى بۆشاییه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كانى به‌غداى پایته‌خت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ردوو فه‌رمانده‌ییه‌كه كه‌له‌هه‌ردوو كه‌رتى كه‌رخ وڕهسافه پێكهێنرا بایه‌خێكى ئه‌منى هه‌یه،كه‌خۆى لهچڕكردنهوهى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى ده‌بینێته‌وه هه‌روه‌ها له‌دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى وههواڵگیرى له‌ناوچه‌كانى به‌غداى پایته‌خت".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م فه‌رمانده‌ییانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر توانا وپێداویستییهكان وده‌ستى پاڵپشتیكه‌ر ده‌بن بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وئاژانسه ئه‌منى وههواڵگیرییهكان،وكاریش ده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌ك فه‌رمانده‌یی ودیدى هه‌واڵگیرى وئه‌ركى هه‌واڵگیرى یه‌كگرتووه".
وتیشى"بهرپرسیارێتییهكان دیارى ده‌كرێن بۆ زانینى گرفت وبۆشاییه ئه‌منییه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌هه‌ردوو كه‌رخ وڕهسافه".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،له20ى ته‌مموزى ڕابردوو فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌ڕاسپاردنى لیوا ڕوكن سه‌عه‌د موحسن عورێبى به‌ئه‌ركى پۆستى فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا كه‌رخ،ولیوا زافر عه‌بد رازى به‌ئه‌ركى فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ڕه‌سافه.