بەغدا – ا ه ع جەبار لعێبی وەزیر نەوت، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند دەستدەكرێتەوە بە گواستنەوەی نەوت لەرێی شەمەندەفەرەوە بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان لە پاڵاوگەی دۆرەوە بۆ پارێزگای بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین ساڵە گواستنەوەی نەوت لەو رێگەیەوە راگیرابوو. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی نەوت لە زاری جەبار لعێبیەوە رایگەیاند: بەهەوڵی كادرانی كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەراست و پشتیوانی لایەنەكان، توانراوە پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی هێڵی ئاسنین كە دەگاتە پاڵاوگەی دۆرە و دەستەبەركردنی پێداویستیەكان بۆ گواستنەوەی نەوت لەو پاڵاوگەیەوە. وتیشی مەبەست لەو پرۆژەیە گواستنەوەی (1000) مەتر چوارجایە لە سوتەمەنی تا دەیگەیەننە (4000) مەتر چوارجا لە رۆژێكدا، رونیشیكردەوە گواستنەوەی سوتەمەنی لەو رێگەیەوە سودی ئابوری بە وڵات دەگەیەنێت لەرو كەمیی تێچوو لەگەڵ بەرگرتن لە زیانگەیاندن بە ژینگە و كەمكردنەوەی كایگەریەكانی گواستنەوەی نەوت لە رێی تانكەرەوە بە پردەكان و دروستنەكردنی قەڕەباڵخی لەسەر شەقامەكان.