به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاماری دو ساڵ و شه‌ش مانگی رابردوی خاڵه گومركیه‌كانی ئاشكراكرد.
ده‌سته‌ی گشتی گومركی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه، له ساڵی 2019 داهاتی خاڵه گومركیه‌كان زیاتر له ترلیۆنێك و 56 ملیار دینار بوه، به‌ڵام له ساڵی 2020 بڕی داهاته‌كه به جیاوازی 39 ملیار دینار دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته ترلیۆنێك و 17 ملیار دینار.
شاكر مه‌حمود حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی گومركی عێراق رایگه‌یاندوه، داهاتی خاڵه گومركیه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2021، زیاتر له 526 ملیار دینار بوه، له‌كاتێكدا داهاته‌كان بۆ هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردو زیاتر له 387 ملیار دینار بوه، زیادبونی 139 ملیار دیناریش، بۆ باشبونی باری ئابوری و گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه بازرگانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی گومرگ باسی له‌وه‌شكرد، په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی باج و گومرگ، جێبه‌جێكردنی چاكسازی و كۆنتڕۆڵكردن و وردبینی زیاتری خاڵه سنوریه‌كان ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبونی داهات.