به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میان وتنه‌وه‌ى وانه‌یه‌ك له‌زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنه‌وه سه‌ربازییه باڵاكان جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى پرۆژه‌ى جێگیركردنى مووچه وپرۆسه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق وانه‌یه‌كى وته‌وه له‌زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنه‌وه سه‌ربازییه باڵاكان"،وتیشى"وانه‌كه بریتى بوو له‌ناساندنى ئه‌رك وكار وئامانجى بانكى ناوه‌ندى،وتیایدا پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى به‌ئاماده‌بوونى ده‌سته‌بژێرێك له مامۆستایانى زانكۆ وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت،باسى له‌سیاسه‌تى نه‌ختێنه‌یی وكه‌ره‌سته‌كانى كرد كه‌بانكى ناوه‌ندى په‌یڕه‌وى ده‌كات،هه‌روه‌ها پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى باسى له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ولێكه‌وته ڕاسته‌خۆكانى بۆ پشتیوانیكردنى ڕه‌سه‌نایه‌تى ڕه‌وشى ئابوورى ودارایی له‌سایه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وئاڵنگارییه‌كان كه‌رووبه‌رووى دارایی گشتى بۆته‌وه كرد،كه‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان خۆى له‌پرۆژه بچووك ومامناوه‌نده‌كانى سێكته‌رى ڕاسته‌قینه ده‌بێنێته‌وه كه‌كه‌وتۆته به‌ر قه‌یران وئاڵنگارییه‌كان".
وتیشى"موخیف باسى له‌ڕێوشوێنه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كردووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى بانكى وڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌پرۆگرامه په‌یڕه‌وكراوه‌كان،وجه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى جێگیركردنى مووچه وپرۆسه‌كانى دیكه‌ى ئه‌لیكترۆنى كه‌په‌یوه‌سته به‌كارى سێكته‌ره‌كانى بانكى".
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ وڕاگرى كۆلێژى به‌رگرى بۆ خوێندنه‌وه سه‌ربازییه باڵاكان سوپاس وپێزانینى خۆى ئاراسته‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ به‌ده‌مه‌وهاتنى بانگهێشتنى سه‌ردانه‌كه وئه‌و زانیارییانه‌ى له‌وانه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد بۆ خزمه‌تكردنى ئابوورى عێراق.