به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیرى نەوت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیلى رۆژانە.
عه‌بدولجه‌بار بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگەیاند:" بەپێی پلانەکە تا کۆتایی 2027 ئاستى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوت دەگەیەنرێتە هەشت ملیۆن بەرمیل".
لاى خۆیەوە، عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوت به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت بەهۆى بەربەرستەکانى بەردەم بازاڕى نەوت بە پلانەکانیاندا دەچنەوە".
وتیشى" وڵاتانى ئۆپیک پڵەس رێکەوتوون لەسەر زیادکردنى ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان لەمانگى ئابەوە".