به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وتهبێژىوهزارهتى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گه‌راندنه‌وه‌ى 240 کۆچبەری عێراقی لە بیلارووسیاوە بۆ بەغدا راگه‌یاند.
سه‌حاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئێستا فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانیی عێراق کە 240 کەسی لەو کۆچبەرە عێراقییانەی کە لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان بیلارووسیا و لیتوانیا گیرایانخواردبوو ھەڵگرتووە، بەڕیگاوەیە بەرەوە بەغدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" کە ھێڵی ئاسمانیی عێراق لەگەڵ تیمی دیپلۆماتیی عێراق لە شاری مینسک پایتەختی بیلارووسیا ھەوڵەکانیان بە ئامانجی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەیان خستووەتەگەڕ و ھەموو ئاسانکارییەکیش لەوبارەیەوە پێشکەش دەکەن".