به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند 9970 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 9926 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9970 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 9926 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 66 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 72 هەزار و 417 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا 2 ملیۆن و 263 هەزارو 353 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.