به‌غدا-اه‌ع
عه‌بیر خه‌فاجى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دواى برینداربوونى به سێ گوله گیانى لەدەستدا.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"عەبیر سەلیم خه‌فاجى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا ئەمڕۆ بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا، دواى ئەوەى لەکاتى لابردنى زیادەڕۆیی تەقەى لێکرابوو".
وتیشى"خه‌فاجى بە سێ فیشەک بریندارکراوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا".