به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ته‌قاندنه‌وه‌ى نۆ له تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌باى كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دینى راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" تاوەرى گواستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌باى (كه‌ركوك -بێجى) بە بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە به‌مه‌شه حه‌وت تاوه‌رى کارەبا زه‌ره‌وى پێگه‌یشتووه و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک كاره‌باى پچڕاوە".
لەماوەی پێنج رۆژدا 27 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکوک، سەلاحەدین و نەینەوا تەقێندراونەتەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور دەڵێت، "دەستە تێکدەرەکان جگە لە تەقاندنەوەی تاوەرەکان هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی کارەبا دەپچڕێنن".