عێراق بانگهێشتی سەرۆککۆماری ئێران دەکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی

سیاسی
  • 10-08-2021, 11:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بۆ بەژداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئاراستەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دەکات. 
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی،(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"فوئاد حوسێن وه‌زویرى ده‌ره‌وه‌  بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئاراستەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران كرد".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "هه‌ریه‌ك له‌ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئەمنیی نیشتمانی و رائد جوحی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئیحسان عوادی سەرۆکی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ به‌یاوه‌رى وه‌زیر بوون".