بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە،ئهمڕۆ دوشهممه، دەستكردن بە هێنانەوەی كۆچبەرە عیراقییەكان لە مینسك ڕادەگەیەنێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:"كۆمپانیای فلای بەغدا، گەشتێك لە مینسكەوە بۆ بەغدا بەڕێدەخات و زیاتر لە 80 كۆچبەری عیراقی لەخۆدەگرێت كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆ هێنانەوەی عیراقیەكان تەرخان دەكرێت، بەپێی ناوە تۆماركراوەكانیش، تائێستا 200 كەس لەخۆدەگرێت".
ئاماژهی بهوهش كرد "تەرمی جەعفەر حارس، كۆچبەری كۆچكردووش كە لەسەر سنوری بیلاڕوس لیتوانیا گیانی لەدەستدا دەهێنرێتەوە، باڵیۆزی عیراقیش لە مۆسكۆ لە مینسكی پایتەختی بیلاڕوسەوە، زەمینە سازی پێویست دەكات بۆ گواستنەوە عیراقییەكان لە مینسكەوە".
سهحاف ئهوهشی خستهڕوو"پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بلاڕوس بۆ زانینی دوایین پەرەسەندنەكان لە ناوچە سنورییەكانی وڵاتەكە، لەپێناو هێنانەوەی تەواوی ئەو كۆچبەرانەی خواستییان لە گەڕانەوەیە، تیمی دیپلۆماسی عیراقیش لە مینسك، بەردەوامە لە پێدانی ڤیزە بەوانەی پاسپۆرتیان ونكردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نیشتمان".