كازمى و ماكرۆن تاوتوێى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌یه‌كى هه‌رێمایه‌تى له‌ عێراق ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 9-08-2021, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، تاوتوێى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌یه‌كى هه‌رێمایه‌تى له‌ عێراق كرد.
    له‌ راگەیەندراوێكى نوسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیران كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشتووە و لە میانەیدا باسی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها بارودۆخی ئێستای هەرێمی و پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەکان کراوە".
    هەر لەمیانی پەیوەندییەکەدا، باس لەو کۆنفرانسە کراوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە عێراق بەروێوە دەچێت و سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوەکردەوە نیازی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە سەردانی عێراق بکاتەوە و ئامادەی کۆنفرانسەکە بێت".
    سەرۆکوەزیران وتی "فەڕەنسا هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە و هەردوو وڵات مێژووییەکی دوور و درێژی پەیوەندیی بنیاتنەرییان هەیە، کە ئومێدمان ئەوەیە پەیوەندییەکە لە بوارە جیاجیاکاندا پەرە بسێنێت".
    لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ عێراق و کازمی دەربری، هەروەها  پشتیوانی بەهێزکردنی دەزگاکانی دەوڵەتی عێراقی راگەیاند" .