بهغدا-اهع
بەرھەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه،پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی كرد، و رایگهیاند، عێراق ئەرکی نیشتمانی زۆری لە پێشە و پێویستە جێبەجێ بکرێن
سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند""بەبۆنەی ھاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێراق و سەرجەم مسوڵمانانی جیھان دەکەم، ئەم بۆنە پیرۆزە، خۆڕاگری و دڵسۆزی و قوربانیدان و کەرامەت و تێکۆشانمان بە بیر دەھێنێتەوە لەپێناو ھێنانەدی چاکەخوازی و بەهێزکردنی گیانی یەکریزی و پێکەوەبون و هاوکاری و ھەماھەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی قەیران و ئاستەنگەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە کاتێکدا یادی ساڵی نوێی کۆچی دەکەینەوە، ئەرکی نیشتمانی زۆرمان لە پێشە و پێویستە جێبەجێ بکەین، کە خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەتوانا و خزمەتکاری خەڵک دەبینێتەوە کە خێروبێری وڵات بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتانی فەراھەم بکات و لەگەڵ گەلی خۆی و دراوسێکانی بە ئاشتی و ئاسایش بژێت".
لە پەیامەکەی سەرۆک كۆماردا هاتوە، "جەختدەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە لەسەر بنەمای ھێنانەدی خواستی ئازادانەی گەلی عێراق بۆ ئایندەیەکی باشتر کە شایستەی خۆڕاگری و خەبات و قوربانیدانی گەل بێت، ھاوکات سەرەتایەک بێت روە و چاکسازی بنەڕەتی و بەگژاچونەوەی گەندەڵی و حوکمڕانی تەندروست و گەل سەرچاوەی حوکمڕانی و خاوەن بڕیار بێت دور لە ھەر دەستوەردانێک".