به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئه‌مڕۆ شەممە جه‌ختیکردەوە کە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی عێراقییەکان لە بیلاروسیا و لیتوانیا ده‌كات ، هاوکات ئامادەی خۆیشى بۆ دابینکردنی هاوکاری دەربڕى .
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، هاتووە : " ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران ، ڕێنمایی بە بریکاری وه‌زاره‌ت کەریم ئەلنوری داوە کە چاودێری ڕەوشی پەنابەرانی عێراقی لە بیلاروسیا و لیتوانیا بکات ، لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەی کە لەسەر ڕاسپارده‌ى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لە 4 ی ئابی 2021 دروستكراوه "
جابرۆ لە ڕاگەیه‌ندراوەکەدا دەڵێت : ئێمە لە نزیکەوە بە دواداچوونى ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانە دەکەین کە سەبارەت بە عێراقییەکان لە بیلاڕووس و لیتوانیا وە پێمان دەگات و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی لیژنه‌کە دەکەین وله‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م ڕاپۆرته به هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و لایەنی پەیوەندیدار کاری پێویست ده‌كه‌ین و یارمەتی بەپەلەیان بۆ پێشکەش دەکه‌ین".
وەزارەتی دەرەوە ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە پاسپۆرت بۆ عێراقییە گیرخواردووه‌کان لە بیلاروسیا دەردەکات
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه لە بەیاننامەیەکدا کەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووە، ڕایگەیاند:"باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ڕوسیاى فیدڕاڵى، ئامادەبوونی شاندی کۆنسوڵگەریی خۆی لە مینسک-ی پایتەختی بیلاروسیا ڕادەگەیەنێت بە و نیازەی دەست بکات بە دەرکردنی پاسپۆرت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە بیلاروسیا گیریان خواردووه".
وتیشی " ئەم ڕێوشوێنە گیراوەتەبەر بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ عێراق لە بارەگای هێڵی ئاسمانی عێراقی کە دەکەوێتە شەقامی یانکی کۆپل 23 ، ئۆفیسی 4 "