به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه،هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان لهناوچهىبیابانهكانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌دڵنیاییه‌وه هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا بوونى نییه".
وتیشى"ده‌وڵه‌ت خۆى كۆنترۆڵى ئاسمانى وڵاتى كردووه"،ڕایشیگه‌یاند"هیچ فڕۆكه‌یه‌ك ناتوانێت بفڕێت به‌بێ هه‌بوونى مۆڵه‌تى فه‌رمى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركێكى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه بیابانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كاروانێكى فرۆكه‌ى جه‌نگاوه‌رى عێراقى تیایدا لهبیابانهكان ده‌فڕن"،ڕه‌تیشیكرده‌وه"هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت،ته‌نانه‌ت سهربازگهكانیش له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت نین".
پێشووتریش شاندێكى باڵاى ئه‌منى،به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شمه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان گه‌یشته پارێزگاى ئه‌نبار بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌رته سه‌ربازییه‌كان وبنكهى عه‌ین ئه‌سه‌د وهێڵى سنوورى وبه‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى پلانى ئه‌منى له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره.